English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەغریب بەتوندی ئیدانەی كاريكاتێرەكەی فەرەنسا دەكات لەسەر سوكایەتی كردنی بەئاینی ئیسلام و پێغەمبەر
2020-10-26 [08:50 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی مەغریب، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ''پێداگریی لە بڵاوکردنەوەی ئەو کاریکاتێرەی کە تیایدا سووکایەتی بە حەزرەتی محەمەد"د.خ" دەکرێت نیشانی دەدات کە بکەرانی ئەو کردەیە تا ئێستاش پێنەگەیشتوون''.

لە راگەیەندراوەکەدا بە توندی ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەو کاریکاتێرانە کراوە کە تیایاندا سووکایەتی بە ئیسلام و حەزرەتی محەمەد دەکرێت و باس لەوە کراوە کە ئازادیی کەسی ئازادی و بیروباوەڕی کەسانی دیکەی پێشێلکردووە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بە هەر هۆکارێک بێت سووکایەتی کردن بە ئیسلام کە ئایینی زیاتر لە دوو ملیار کەسە نابێتە ئازادی رادەربڕین.

ئەو کەمپینەی مەغریبییەکان بە هاشتاگی ''بایکۆتی بەرهەمە فەڕەنسیەکان'' رۆژی هەینی دەستیان پێکردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی گرنگیی پێدەدرێت و هەزاران کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پشتیوانی دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad