English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرمینیا و ئازەربایجان له‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا یەکتری تۆمەتبار دەکەن
2020-10-26 [11:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەرمینیا و ئازەربایجان یەکتریان به‌ پیشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد کە ڕۆژی یەکشەممە ئەمەریکا بۆ دانانی سنوورێک بۆ شەڕ و پێکدادانەکانی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ ڕایگەیاند.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاند هێزەکانی ئەرمینیا بۆردومانی شارۆچکەی تەرتار و گوندەکانی دەوروبەرییان کردووە و ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە کە ڕۆژی یەکشەممە واشنتن ڕایگەیاند و بەیانی ڕۆژی دووشەممە دەستی پێکرد، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت پێشێل کرا.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا وتی هێزەکانی ئازەربایجان " ئاگربەستەکەیان بە تەواوەتی پێشێلکردووە و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕەکە شوێنی چەکدارە جیاخوازەکانی ناگۆرنۆ کاراباخیان کردۆتە ئامانج.

سەرۆکی ئەرمینیا نیکۆل پاشنیان لەڕێی فەیسبووکەوە جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی " بەردەوام دەبێت لەسەر پابەندبوون بە ئاگربەستەوە."

وتەبێژی جیاخوازەکانی ناگۆرنۆ کاراباج فەهرام بۆگۆسیان وتی " ئازەربایجان بۆ سێیەمین جار ڕێکەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد."

وتیشی " ئەرکی سەرەکیمان بەرگریکردنە لە خاکەکەمان، هیچ بژاردەیەکی دیکەیان بۆ جێنەهێشتین."

یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەرۆکی ئازەربایجان حیکمەت حاجیڤ وتی ئەرمینیا بووە ڕێکەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە و بە هەمان شێوە هەر ئەویش بووە دوو ڕێکەوتنەکەی پێشووی پێشێل کردووە.

 





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad