ZNA - ههولێر بەتۆمەتی پەیوەندیداربوون بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەنجامدرا، توانرا ١٨ گومانلێکراو دەستگیر بکرێن.
بەگوێرەی زانیارییهكان تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکانیان ئەوەیان سەلماندووە کە ٢٠ گومانلێکراو پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەیە.
تۆمەتبارەکان ١٨یان عێراقی و دوویان سوورین و بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجامدراوە و تواندراوە ١٨یان دەستگیر بکرێن.
دەستگیرکراوەکان دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی، برانە بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری شاری ئەنقەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکرد.
هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی دیکە بەردەوامە.
aa
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |