English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی چەند رۆژ دەمێننەوە
2020-10-26 [02:09 AM]

ZNA ــ هەولێر


پلەی گەرمی بەرز، کۆکە، ئازاری ماسولکەکان، شەکەتی و هەناسەتەنگی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنان، رەنگە توشبوان لە خۆیان بپرسن ئەو نیشانانە بۆ ماوەی چەند رۆژ دەمێننەوە و چەندی پێویستە بۆ ئەوەی تێیپەڕێنن.

بەپێی هەواڵێکی Eat، مانەوەی نیشانەکان لە جەستەدا دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کە تۆ چ جۆرێکت گرتوە، ئەو توشبوانەی لە جۆری "مایڵد"یان گرتوە و بە سوکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرکەوتوە، جەستەیان خێراتر لە دژی ڤایرۆسەکە دەجەنگێت، ئەو کەسانەی بە قورسی گرتویانە کاتی زیاتریان پێویستە بۆ چاکبونەوە.

بەپێی ئامارە جیهانییەکان 80 لەسەدی توشبوان بە سوکی ئەو ڤایرۆسە دەگرن، پسپۆڕان دەڵێن ئەو کەسانەش لەماوەی "هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ"  چاکدەبنەوە.

هەروەها لەدوای چاکبونەوە سییەکان پێویستیان بە کات هەیە بۆ ئەوەی بەهێز ببنەوە و بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.

لە هەندێک کەسدا لەدوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە توشی هەناسەتەنگی دەبێت بۆ چەند هەفتەیەک هەتا مانگێکیش، بەڵام ئەم حاڵەتە کەمترە.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad