English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند سودێکی گرنگی ناوکی کولەکە
2020-10-26 [03:20 AM]

ZNA ــ هەولێر


ناوکی کولەکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزای گرنگ بۆ تەندروستی، جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت، بە یەکێک لە باشترین "سناکەکان" دادەنرێت لە نێوان ژەمەکاندا ماڵپەڕی Healthline شەش سودی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: کالسیۆمی تێدایە، کە راستەخۆ کاردەکاتە سەر بەهێزکرنی ئێسک و ددان، رێگرە لە فشەڵبونی ئێسک کە لە کەسانی بە تەمەن رودەدات، بەتایبەتی خانمان لەدوای تەمەنی نائومێدی.

دوەم: ئاسنی تێدایە، کە یەکێکە لەو ماددە خۆراکیانەی جەستە ناتوانێت دروستی بکات، دەبێت لە خۆراکەکانی رۆژانەوە بەدەستیبهێنین، چارەسەری ئەنیمیا دەکات.

سێیەم: چەوری تەندروستی تێدایە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر خانەکانی مێشک هەیە و دەیانپارێزێت، سەرنج و یادەوەری بەهێزدەکات.

چوارەم: ریخۆڵەکان خاوێن دەکات و رێگرە لە دروستبونی کرم، کە لە ئەنجامی خواردنی ناخاوێن دروستدەبێت.

پێنجەم: ئەگەر لەدوای ژەمێکی گەورە یان خواردنی تیژ توشی دڵەکزێ بویت، تەنها کەمێک ناوکی کولەکە بخۆ، ترشەڵۆکی گەدە هاوسەنگ دەکاتەوە، شەوان خەوێکی ئاسودەترت دەبێت.

شەشەم: دژە ئۆکسانی تێدایە، یارمەتی خانەکانی جەستە دەدات بە گەنجی بمێننەوە، رێگری دەکات لە پیربونی پێست و سپیبونی تاڵەکانی قژ، هەروەها جەستە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو نەخۆشی جگەر و گورچیلە دەپارێزێت.





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad