English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: رێگەنادەین ھیچ کەسێک ئاشتی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان تێکبدات
2020-10-26 [02:22 AM]

ZNA- ھەولێر 




مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە رێی ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند، "ئاشتی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە کاری لە پێشینەمانە و رێگەنادەین ھیچ کەسێک تێکی بدات".

لە تویتەکەدا ئەوەش ھاتووە: "ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی ھێزەکانمان دەکەم بۆ رێگەگرتن لەو تۆڕەی، کە ویستییان کردەوەی توندوتیژی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن".

ھەروەھا ھاتووە: "ئاشتی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ئەرکی لە پێشینەمانە و رێگەنادەین ھیچ کەسێک تێکی بدات".

ئەمڕۆ دووشەممە، (٢٦ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠) ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، ژمارەیەک ھێرشی تێکدەرانەی لە ھەرێمی کوردستان پووچەڵکردووەتەوە، کە بەشێکیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیلانیان بۆ داڕێژراوە و، ویستوویانە کاری تێکدەرانە بکەن و چەند بەرپرسێکی ھەرێمی کوردستان بەئامانج بکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتبوو: "ھەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم ھەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا ھەیە و لەلایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم ھێرشە تیرۆریستییانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاری پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلۆماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر".

لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاریی سێ کەیس ئاشکراکراوە و ئەنجوومەنی ئاسایش لەڕێگەی ئینتەرپوولەوە داوای ھاوکاری لە ھاوکارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لەو کەیسانە تێوەگلاون و لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانن.

کەیسەکان بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوون لە کەیسی پەلاماردانی کونسوڵخانەیەک و ژمارەیەک کۆمپانیای سەر بەو وڵاتەی کونسوڵخانەکەی دەکرێتە ئامانج و لەو کەیسەدا (١٢) کەس گومانلێکراو ھەن، کە سەرجەمیان پەیوەندیان بە پەکەکەوە ھەیە.

کەیسی دووەم، کە ئەنجوومەنی ئاسایش پووچەڵیکردووەتەوە، ھەشت کەس پیلانیان داڕشتووە، پارێزگارێکی ھەرێمی کوردستان تیرۆر بکەن و چەندین کاری تووندوتیژی لە ھەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی لە دھۆک بکەن. لە کەیسی سێیەمدا کە پووچەڵکراوەتەوە، دەستگیرکردنی تۆڕێکی حەوت کەسییە، کە تۆڕە پیلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای ھەواڵگری و دادوەرێکیان داناوە و، زانیارییان لەگەڵ چەند لایەنێک لەنێویاندا پەکەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad