|
ZNA ــ هەولێر خواردنەوەی زیانبەخشەکان وەکو شەربەت، خواردنەوە گازییەکان و وزە بەخشەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ دادەنێت، هۆکارە بۆ قەڵەوی، کێشەی تەندروستی دڵ، ئازاری گەدە، نەخۆشی پێست و کلۆربونی ددان، هەمو ئەمانەش بە پێچەوانەی ئاوەوەیە کە سودی بۆ تەندروستی هەیە.
ماڵپەڕی times of india ئەو گۆڕانکارییانەی بڵاوکردوەتەوە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر لەبری خواردنەوەکانی دیکە ئاو بخۆیتەوە.
یەکەم: کێشی جەستە خێراتر دادەبەزێت.
دوەم: مێتابۆلیزم چالاک دەبێت و کالۆری زیاتر دەسوتێنیت.
سێیەم: مێشک باشتر کاردەکات و خانەکانی مێشک نوێ دەبنەوە.
چوارەم: ئارەزوت بۆ خواردن کەمدەبێتەوە، بەتاییەتی ئەگەر لە پێش ژەمەکان بیخۆیت.
پێنجەم: پێست ساف و درەوشاوە دەبێت.
شەشەم: جەستە خێراتر خۆی لە ژەهر خاوێندەکاتەوە.
حەوتەم: چانسی توشبونت بە چەندین نەخۆشی کەمدەبێتەوە، وەکو بەزی پەستانی خوێن، نەخۆشی میزڵدان و شێرپەنجەی ریخۆلە.
هەشتەم: دڵ باشتر کاردەکات و مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |