ZNA – هەولێر سانجای دۆت، ئەکتەری سینەمای بۆلیوود سەرکەوتنی خۆی بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا راگەیاند کە لە مانگی ئابی رابردووەوە پێشبینی تووشبوونی بەو نەخۆشییە کرابوو.
ئەو ئەکتەرە تەمەن 61 ساڵە، لە 2007ـدا تۆمەتی هەڵگرتنی چەک بە شێوەیەکی نایاسایی زیندانی کرا و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە زینداندا مایەوە.
لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو، ئەو ئەکتەرە بە یەکێک لە ئەستێرە دروشاوەکانی فیلمە ئەکشنەکانی سینەمای هیندستان و بۆلیوود دەناسرا.، بەلام بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە، ناوبانگی جارانی نەما.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |