English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارە "No Time to Die" لە پێگەکانی فیلم بڵاوبکرێتەوە
2020-10-22 [01:21 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە فیلمی سینەمایی "No Time to Die" کە دوایین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی James Bondـە، لە پێگەی بڵاوکردنەوەی فیلمی نێتفلێکس و ئەپڵ بڵاوبکرێتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی چەندین جار نمایشکردنی لە سینەماکاندا دواخرا.

 

بڕیارە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بڕی 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم وەربگرن.

 

تاوەکو ئێستا رەزامەندی لەسەر ئەو پێشنیارە نەدراوە، بەڵام چەند جار دواخستنی فیلمەکە زیانی زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری بە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە گەیاندووە و پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بەو داوایە رازی بێت.

 

دوایین رێکەوت بۆ نمایشکردنی ئەم بەرهەمە سینەماییە نیسانی 2021ـە، ئەگەر بێت و تاوەکو ئەوکات کاریگەری کۆرۆنا کەمتر بێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad