ZNA – هەولێر
هەفتانە داهاتی فیلمە سینەماییەکان لە ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و لەم
هەفتەیەدا لیستەکەدا بڵاوکرایەوە.
فیلمی سینەمایی "Honest Thief" لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا هات و داهاتی
ئەم هەفتەیەی دوو ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
لەم بەرهەمەدا لیام نیسۆن رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە کاری دزینی بانکەکانە،
بەڵام لە دوای ئەوەی کەسێکی خۆشدەوێت، دەیەوێت ژیانێکی ئرام بژیت.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی مارک ویلیامزە و هەریەک لە کیت والش و جێنیفەر
دۆنۆڤان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |