ZNA – هەولێر
لە دوای بڵابوونەوەی نوێترین ڤیدیۆکلیپی خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی ئاریانا گراندی، پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.
ئەم بەرهەمە بەناوی Positionsـە و لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 23 ملیۆن بینەری لە کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب هەبووە.
ئەم بەرهەمە لەم ماوەیەدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار لایکی لە یوتیوب هەبووە و پێشبینی دەکرێت بینەرێکی زۆری هەبێت.
لەم بەرهەمەدا گراندی خۆی وا پیشاندەدات کە بووەتە سەرۆکی ئەمریکا و لە کۆشکی سپی دەژیت، بەڵام ئەویش وەک هەر مرۆڤێکی دیکە ژیانێکی ئاسایی هەیە.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |