English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کڕۆنا و ئەمریکا بە یەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئێران
2020-10-26 [04:37 AM]

ZNA - هەولێر


پێگەی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەر بڵاویكردووتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو شوێنێک سەلماندوویەتی کە کوشندە و دڕندەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمریکا هاوبەشیەتی ئەم ڤایرۆسە لە ئێراندا زیانی زۆرتری لێدەکەوێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەكەدا نووسیویەتی، لە کاتی شەڕکردن لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە، ئەمریکا فشاری بۆ سەر تەندروستی بەرفراوانتر کردووە و گەلی ئێرانی بە گەمارۆی نامرۆڤانە کردۆتە ئامانج كە بەدەست ئەم ڤایرۆسەوە دەناڵێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت بەسەر ئەم كێشانەدا سەردەكەوین، بەڵام ھەرگیز ئەم رەفتارانەی ئەمریكا لەبیرناكەین.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەروەی ئێران لە کاتیکدایە کە بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان رۆژانە لە ئێران نزیکەی ٣٠٠ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن.

سەرچاوە نافەرمییەکانی ئێران و چاودێرانی جیانیی تەندروستیش دەڵێن ژمارەی راستەقینەی قوربانیان کۆرۆنا لە ئێران سێ هەتا چور ئەوەندەی ئامارە فەرمییەکانە.





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad