ZNA – تاران
پۆستەری فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەتین قوبادی بۆ بەشداریی لە ڕووداوە سینەماییەکان و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بڵاوکرایەوە.
ئەم بەرهەمە لە بەرهەمهێنانی محەمەد ئەحمەدی و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیایە لە ساڵی 2019؛ کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساوپاولۆ" لە بڕازیل نمایش دەکرێت، لە لایەن ئێرانی بێهزاد خۆرشیدی دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایشە بیانییەکان بڵاوکرایەوە.
لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: فەڕشید گەوێڵی، نادر فەلاح، پەریا وەزیری، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.
چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە رۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.
مەنسوور جیهانی
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |