English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌كدارانی سه‌ر به‌ تورکیا لە سوریادا له‌لایه‌ن روسیاوه‌ بۆردومان ده‌كرێت
2020-10-26 [05:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆردومانکردنەکانی روسیا، هاوپەیمانە سەرەکییەکەی ڕژێمی سوریا بوونەتە مایەی کوژرانی 78 چه‌كدار کە تورکیا پشتیوانییان دەکات لە باکوری ڕۆژئاوای سوریادا.

چاودێرێک دەڵێت، ئەم ڕووداوە خوێناویترینیانە لەوەتای هەشت مانگ لەمەوبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە.

زیاتر لە 90 کەسیش بریندارن لەم بۆردومانەی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا کە بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی فەیلەقی شام کرابووە ئامانجی ئەو هێرشە ئاسمانیانە، وەک ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە.

لە سەرەتای مانگی 3دا ئەو ئاگربەستەی لە نێوان مۆسکۆ و ئانکەرەدا مۆرکرا بووە مایەی ڕاگرتنی هێرشەکانی لەشکری ڕژێمی سوریا بە پشتیوانی روسیا، بۆ سەر دوا پێگەی سەرهەڵداوان لە ئیدلب.

بەهۆی ئەو هێرشانەی مانگی دوازدەی ڕژێمی سوریاوە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارەبوون و ئەمەش بە یەکێک لە خراپترین کارەساتە مرۆییەکان دادەنرێت لەو شەڕە ناوخۆییەی 9 ساڵە لە سوریادا بەردەوامە.

ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ئەم بۆردومانەی ئەمڕۆ دووشەممەی بە خوێناویترین ڕووداو ناودێرکردووە، لەوەتای کارکردن بە ئاگربەستەکەوە.

بەرەی ڕزگاری نیشتمانی، کە ڕێکخراوێکی چەترییە، ئانکەرە پشتیوانی دەکات و بنکەی لە ئیدلبە، فەیلەقی شام بەشێکیەتی، بە ئاژانسی دەنگ و باسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە "هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا یەکێک کە پێگەکانی گرتۆتەوە و زیانی گیانیش هەبووە." وە هیچ زانیاری و وردەکارییەکی زیاتری نەداوە.

سەیف ڕەعد، وتەبێژی بەرەی ڕزگاری نیشتمانی، ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر ئەو هێرشە ئاسمانیانەی روسیا و دەڵێت "فڕۆکە جەنگییەکان و هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی روسیا بەردەوام پێشێلی ڕێککەوتنی روسیا و تورکیا دەکەن چونکە بنکە سەربازییەکان و گوند و شارۆچکەکان دەکەنە ئامانج."

لەو یەک ملیۆن کەسەی لە هەرێمی ئیدلب بەهۆی هێرشەکانەوە ئاوارە بوون، زیاتر لە 200 هەزار کەسیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەک سەرۆکی ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی دەکات " هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا ناوبە ناو پێگە لەشکرییەکان دەکەنە ئامانج بەوانەشەوە کە تورکیا پشتیوانییان دەکات."

 

VOA





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad