English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاندیدەكەی ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد
2020-10-27 [08:04 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ دادوەر ئەیمی باریت، کاندیدی دۆناڵد ترەمپی بە سەرۆکی دادگای باڵا هەڵبژارد، ئەمە لەكاتێكدایە یەك هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، ئەیمی باریت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای باڵا زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی دادگاکە هەڵبژێردرا، دواتریش لە درەنگانی شەوی رابردوو ،دووشەممە، 26-10-2020، لە کۆشکی سپی لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد.

ئەیمی باریت، تەمەنی 48 ساڵە، کاسۆلیکێکی ئایینپەروەرە و خاوەنی حەوت منداڵە کە دوانیانی لەخۆگرتووە.

لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەر کاندیدک تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدات، ئەیمی لەڕێگەی پۆستەکەیەوە دەتوانێت یەکلایی بکاتەوە.

هەڵبژاردنی ئەیمی باریت، بە سەرۆکی دادگای باڵا لە ئەمریکا کاردانەوەی زۆری دیموکراتەکانی لێکەوتەوە، کە داوایان دەکرد هەڵبژاردنی سەرۆکی دادگای باڵا بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوابخرێت، بەپێچەوانەی ترەمپ کە سوور بوو لەسەر ئەوەی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بێت.

ئەیمی باریت دەچێتە شوێنی دادوەر روس گینسبۆرگ، دادوەری لیبراڵ کە مانگی رابردوو کۆچی دوایی کرد.

 





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad