English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات
2020-10-27 [09:42 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. 
باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و یارمەتیدانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا . 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ، کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات دەکەین و گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین، بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە لە بواری کشتوکاڵییەوە ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق .





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad