English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومان داوای ھێرشبەرێکی دیکە دەکات 
2020-10-27 [09:45 AM]

ZNA- ھەولێر 


رۆنالد کومان راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی ھۆڵەندی مۆربکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، کومان داوای لەبەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کردووە لەماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ یاریزان دۆنالین مالین ھێرشبەری یانەی ئایندھۆڤن مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، مالین تەمەنی ٢١ ساڵە و یاری بۆ ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا کردووە و گۆڵێکیشی تۆمارکردووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کومان بە پلەی یەکەم ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ مەمفیس دیبای ھێرشبەری یانەی لیۆن مۆربکات ، بەڵام ئەگەر ئەم گرێبەستە مۆر نەکرا ، ئەوا ھەوڵ بۆ مالین دەدەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad