English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگاداردەکاتەوە 
2020-10-27 [09:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێر و ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە دەستکاری کردنی شێوەی ئۆتۆمبێل کە نابێت بەبێ ئاگاداری ھاتووچۆ بکرێت، ئەگەرنا دواتر کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

لە راگەیەندراوی ھاتووچۆی ھەولێر ھاتووە: "سەرجەم ھاووڵاتییان و خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی لە ‌جۆرەکانی ( لاندکرۆز- لکزس-پرادۆ)و ھەر جۆرە ئۆتۆمبێلێکی تر کە لەکاتی ئێستادا دەستکاری شێوەی پیشەوەیان دەکرێت و ‌ھەندێک پارچەیان دەگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی بەمۆدلێکی تازەتر و بەرزتر دەربکەون، دەبێ بەر لە ‌دەستکاری کردن و گۆڕینی ھەر پارچەیەک لە ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی ھاتووچۆ بکەن و ‌رەزامەندی وەربگرن، ھاوشێوەی گۆڕینی رەنگی ئۆتۆمبێل و لەپاش وەرگرتنی رەزامەندی ئینجا دەست بە گۆڕینی پارچەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن، چونکە ئەو گۆڕینە دەبێتە ھۆی گۆڕینی ئاکاری ئۆتۆمبێل بەمەش پێویستی بە ‌ئاگادارکردنەوەو رەزامەندی ھاتووچۆ دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکراوە: "‌بەپێچەوانەوە ھەر کەسێک پابەند نەبێت ‌لەکاتی تازەکردنەوەی ساڵیانە یان کڕین و فرۆشتن پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەی ناکرێت و ناچار دەکرێت بە ‌گۆڕینی پارچەکانی بۆپارچە ئەسلیەکانی دووبارە".





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad