English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سالیادی كوژرانی به‌غدادی، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی، هێشتا داعش هەڕەشەیەكی گەورەیە
2020-10-27 [11:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ, رایگه‌یاند، هێشتا رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هەڕەشەیه‌ بۆیه‌ گرنگە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانمان، هەوڵەكانمان چڕتر بكەینەوە لە پێناو شكستپێكهێنانی شانە و تۆڕەكانی داعش لە سەرتاسەری جیهان، وتیشی، پێویستە لە فشارخستنەسەر پاشماوەكانی داعش لە عێراق و سووریا بەردەوام بین.

مایك پۆمپیۆ لە ساڵیادی كوژرانی سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو بەكر بەغدادی لە سووریا تویتێكی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی"لە كاتێكدا بەبۆنەی ئەم دەستكەوتە گرنگە لە شەڕی دژبە داعش ئاهەنگ دەگێرین، بەڵام هێشتا داعش هەڕەشەیەكی گەورەیە و پێویستە بەردەوام بین لە فشارخستنەسەر پاشماوەكانی داعش لە عێراق و سووریا، هەروەها گرنگە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانمان، هەوڵەكانمان چڕتر بكەینەوە لە پێناو شكستپێهێنانی شانە و تۆڕەكانی داعش لە سەرتاسەری جیهان".

لە ٢٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو بەكر بەغدادی لە ناوچەیەكی باکووری پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوە.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad