|
ZNA ــ هەولێر زۆرن ئەو کەسانەى ئازارى پشتیان لەگەڵدایە، بۆیە هەمو پێویستە هەمو ئەوانە ئەم ئامۆژگاریى و رێنماییە تەندروستیانەى خوارەوە پەیڕە و بکەن.
رێنماییى و ئامۆژگارییەکان:
یەکەم: بەر لە هەر شتێک تکایه کێشت دابه‌زێنه، چونکه کێشی زۆر کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی هه‌یه له‌سه‌ر بڕبڕه‌کانی پشتت.
دوەم: زۆر دانیشتن یاخود زۆر وه‌ستان به پێوه هه‌ردوکی کاریگه‌ریه‌کی خراپی هه‌یه، هه‌تا ده‌توانیت له‌جوڵەدابە.
سێیەم: خۆت لاده له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌کی خێرا یان هه‌ڵه‌ی بڕبڕه‌کانی پشتت.
چوارەم: ئه‌گه‌ر پشتوێنی پزیشکى به‌کارده‌هێنیت بۆ پشتت پێویسته له‌ژێر چاودێری پزیشکدا بێت، (چونکه زۆر به‌کارهێنانی ده‌بێته هۆی لاوازی ماسولکه‌کانی پشت ).
پێنجەم: له‌کاتیکدا بمانه‌وێت شتێک هه‌ڵگرینه‌وه، پێویسته ئه‌ژنۆمان بچه مێنینه‌وه نه‌ک پشتمان.
شەشەم: له‌کاتی دانیشتن‌دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک دانیشه و پشتیه‌ک یان خاولیه‌کی پچووک بخه‌ره پشته‌وه.
حەوتەم: له‌کاتی نوستندا پشتیه‌کی مامناوه‌ند به‌کاربهێنه، باشتره له‌سه‌ر پشت یاخود له‌سه‌رلا بخه‌ویت، هه‌ردوو ئه‌ژنۆت پچه‌مینیته‌وه وپشتیه‌ک بخه‌یته نێوان دوو ئه‌ژنۆت (شێوه‌ی مناڵ له‌سکی دایکیدا ).
هەشتەم: هه‌وڵبده پێڵاوه‌کانت مریح و نزم بێت.
نۆیەم: له‌کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێلدا پشتیه‌کی بچووک له پشتته‌وه دانێ، دوورکه‌وه له لێخوڕین بۆ ماوه‌ی زۆر، ئه‌گه‌ریش ماوه‌که زۆر بوو پێویسته له‌نیوانیا پشوو وه‌رگریت.
دەیەم: هه‌وڵبده که به‌پێوه ده‌وه‌ستیت به‌شێوه‌یه‌کی رێک بوه‌ستیت و هه‌ردووشانت به‌ره‌و پشته‌وه به‌ره و ماسولکه‌کانی سکیشت به‌ره‌و ناوه‌وه.
یانزەیەم: تکایه نوێژ له‌سه‌ر کورسی بکه و له‌کاتی هه‌ستکردن به ئازار سوجده مه‌به هه‌تا ئازاره‌که‌ت باش ئه‌بێت.
دوانزەیەم: له‌کاتی هه‌ستکردن به‌ئازار ئه‌توانیت جه‌وه‌نه‌ی سارد یان گه‌رم به‌کاربهێنیت.
سیانزەیەم: ئه‌گه‌ر گه‌ده‌ت باشه ئه‌توانیت ئه‌و خواردنانه بخۆیت که بیبه‌ری توون و زه‌نجه‌فیل و زه‌رده‌چه‌وه‌ی تیایه چونکه ئه‌مانه ئازارشکێنی سرووشتیان تیایه.
چواردەیەم: وه‌رزشی گونجاو و مه‌له‌کردن دوو هۆکاری گرنگن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازارى پشت، ده‌بێت وه‌رزش وه‌کو چاره‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ که‌یت.
پانزەیەم: ئازاره‌که‌ت مه‌شاره‌وه، به‌ڵکو باسی که له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ت و ده‌وروبه‌رت هه‌رچه‌نه که‌میش بێت، چونکه لایه‌نی ده‌روونی کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ کونترۆڵ کردنی ئازاره‌که‌ت.
شانزەیەم: مه‌ساج کردن به‌شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی و به‌هێواشی کاریگه‌ریه‌کی باشی هه‌یه بۆ خاوکردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان، ئه‌توانیت زه‌یتی نه‌عنا به‌کاربهینیت که سڕکه‌ره‌و ئازار شکێنی سرووشتیشه.
حەڤدەیەم: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که ئازاری بەردەوامیان هه‌یه ده‌توانن ده‌فته‌رێکی یاده‌وه‌ری دابنێن بۆ ئازاره‌کانیان، ئه‌وشتانه بنووسن تیایدا که‌ئازاره‌که‌یان زیاد ئه‌کات یان که‌م ئه‌کات له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا، ئینجا به‌پێی ئه‌وه ژیانی ڕێکخات.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |