|
ZNA ــ هەولێر زانا یابانییەکان دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک لێکۆڵینەوەی زانستیی، گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە گروپی خوێنی "O" ، سێ ئەوەندەی خاوەنی هەموو گروپەکانی تر بەهۆی بەرکەوتنی توندەوە ئەگەری گیانلەدەستدانیان هەیە.
ئەو زانایانە ڕونیانکردۆتەوە، ئەوکەسانەی جۆری خوێنەکەیان "O"یە، لەکاتی پێکرانیاندا خوێنیان بەشێوەیەکی خێراتر لەبەردەڕوات، ئەویش لەبەرئەوەی توانای مەینی خوێنیان لەجۆرەکانی تری خوێن لاوازترە.
لەبەشێکی تری لێکۆڵینەوەی زانا یابانییەکاندا هاتوە:"هۆکاری ئەو جیاوازییە بۆ کەمی ئاستی ڤۆن ویڵبراند دەگەڕێتەوە کە بریتییە لەزنجیرەیەک گلیکۆ پرۆتین، بەراورد بەهۆکارەکانی تری مەینی خوێن گەورەترە، ئەو جۆرە پڕۆتینە بەپێچەوانەی فاکتەرەکانی تری خوێن مەین کە لەجگەردا دروستدەبن، لەکەسانی خاوەن گروپی خوێنی "O" ، لەپلێتە خوێنەکانو شانەکانی دروستکەری لولە خوێنەکدا دروستدەبێت.
پزیشکان دەڵێن ئەو گروپە "بەخشەری گشتی"یە، واتە خاوەنی ئەو گروپە دەتوانن خوێنەکەیان بۆ هەموو جۆرە خوێنەکانی تریش ببەخشن.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |