ZNA - تاران پۆستەری فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە بەرهەمهێنانی بەهمەن قوبادی و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ بۆ بەشداریی لە رووداوە سینەماییەکان بڵاوکرایەوە.
پۆستەری فیلمی چوار ئێپیزۆدی "ژیان لەسەر شەقام" لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی و لە دەرهێنانی منداڵانی کۆبانێ و شنگاڵ، لەوانە: ئێپیزۆدی "ئێستا بۆ کوێی دەچێن؟" لە دەرهێنانی ئیخلاس حەیدەر سامۆبۆد، ئێپیزۆدی "ئێمە دیسانەوە سازیی دەکەینەوە" لە دەرهێنانی سیدرا رێزوان، ئێپیزۆدی "گەڕانەوە" لە دەرهێنانی سالوا سلێمان سیدۆ و هەروەها ئێپیزۆدی "ژیان درێژەی هەیە" لە دەرهێنانی عەدنان فارووق، کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ساوپاولۆ لە بەرازیل نمایش دەکرێت، لە لایەن هونەرمەندی ئێرانی بێهزاد خۆرشیدی دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایش لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بڵاوکرایەوە.
چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ساوپاولۆ بە نمایش 198 فیلمی دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بەرازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە رۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کوشەندەی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری ساوپاولۆ بەڕێوەدەچێت.
مەنسوور جیهانی
ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە |