English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێك: وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوەرھێنەربوون
2020-10-27 [04:54 AM]

ZNA-ھەولێر


 


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی  ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كراكه‌ له‌ دانیشتنی رۆژی ٥ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠ خستبوویه‌ڕوو له‌ وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پرسی پرساندنی حكومەت كارێكی یاسایی و ئاساییە بەچەند ماددەێك لە پەیرەوەی ناخۆی پەرلەمانی كوڕدستان رێكخراوە كە ئەمەش یەكەم جارنیە ھەولی پرساندنی حكوومەت دەدرێت بەلكو لەھەر پرس و بابەتێكی گرنگ لەخول و كابینەكانی رابردودا پرساندن كراوە لەبەری ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەیەدا سەرۆكی حكوومەت و تیمەكەی خۆیان دەستپێشخەریان كردوو بۆ ماوەی 10كاتژمێر گفتوگۆیان كردبوو وەشتێكی شاراوەش نەمابوو نەخرێتە روورونكردنەوە و وەلامەكانیان باوەرھێنەر و جێگای قناعەت پێ ھێنان بوون بۆیە لەدانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمان ده‌قی وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرانەروو كە به‌ ده‌نگی ٨٢ پەرلەمانتار پەسندكران كە بۆیەكلاكردنەوەی ئەم پرسەش بەپێ پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان مامەلەكراوە.

ھەروەھا سەبارەت بەو ھەولانەی چەند پەرلەمانتارێك دایان بۆ بەلارێدابردنی بابەتی پرساندن، وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پرساندن بەداخەوە دەبێ ئەو بەرێزانەی واژووی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و تیمەكەیان كردوە بزانن شتێكی تازە و داھێنانیان نەكردوە بەلكو بەداخەوە وەك زۆر پرسی تر لە ھەرێمی كوردستان ھەولی خۆدەرخستن و موزایەدە دەدەن كە ئەمەش جێگای سەرنج وتێرامانە گرنگ پەرلەمانتار لە ئاست ئەركی پیرۆزی پەرلەمانی و ھەستیاری قۆناغەكەدابێت و نەكەوێتە ژێر كاریگەری ھیچ كەس و لایەنێك بۆ ھەرپرسێك بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان مامەلە بكات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad