English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی ھێرشەكانی توركیا ھۆشداری لە شەپۆلێكی دیكەی ئاوارەیی لە شاری گرێسپی دەدرێت
2020-10-28 [06:57 AM]

ZNA- هەولێر



ئەنجومەنی گرێ سپی رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی ھێرشەکانی تورکیا ھۆشداری لە ئەگەری شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەیی لە شاری گرێسپی رۆژئاوای کوردستان دەدرێت.

ئەنجومەنی گرێ سپی پەیامێکی لە رێگەی بەشێک لە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەری ھەیە شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەیی لە ناوچەکە روو بدات، ئەگەر سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە ھێرش و پێشێلکارییەکانیان دژی خەڵکی بەردەوام بن.

لە بەشێکی ئەو پەیامەدا، ئەنجومەنی گرێسپی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، فشار لە تورکیا بکات بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان.

لە ٩/١٠/٢٠١٩ سوپای تورکیا بە ھاوکاری گرووپە میلیشیاکانی سووریا ھێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی داگیر کرد و بەھۆی بۆردومان و تۆپبارانەکانیش بەشێک لە ھاووڵاتییان بوونە قوربانی، ھاوکات ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەتایبەتی لە سنووری گرێسپی و سەرێکانی ئاوارەبن.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad