ZNA – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاراس –ئێرۆس کوردی- ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە بەناوی "دەڕژێ"یە و لە تێکست و ئاوازی فۆلکلۆرە و دووبارە بە میوزیکێکی نوێ کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە.
لەم بەرهەمەدا ئاراس لەگەڵ دوو میوزیکژەنی کورد لە فێستیڤاڵێکی میوزیکی و کولتووریدا بەشدار دەبێت، بەڵام وا دیارە کە کۆنسێرتەکە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ساز ناکرێت، بەڵام ئاراس بە گۆرانییەکی کوردییەوە جۆش و خرۆشییەکی زۆر لەو شوێنە دروستدەکات.
ئاراس فاتیح کە نازناوی هونەریی ئێرۆس کوردییە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژە نوێخوازەکانی کورد دەناسرێت و لەرێگەی ڤیدیۆکلیپی "خەپە گیان" ناوبانگی پەیداکردووە.
کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکلیپەکە
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |