ZNA – هەولێر
کیت وێنسڵت خانمە ئەکتەری سینەمایی، یەکێک لە ئەکتەرە بەشداربووەکانی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی ئاڤاتارە، بەم دواییە وێنەیەکی لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە بڵاوکرایەوە.
وێنەکەی وێنسڵت لە نێو حەوزێکی گەورەی ئاودایە و بۆ ماوەیەک بەبێ بەکارهێنانی ئۆکسجین لە نێو ئاودا ماوەتەوە.
ئەو ئەکتەرە بۆ ماوەیەک راهێنانی کردووە چۆن هەناسەی درێژبکاتەوە بۆ ئەوەی ئەم دیمەنە تۆمار بکات.
جێمس کامیرۆن، دەرهێنەری فیلمەکە رایگەیاند، بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە 95٪ کارەکانی تەواو بووە و لە یەکاتتدا کاری وێنەگرتنی بەشی یەکەم و دووەم دەکات.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |