English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسییەکانی رجیمی کیتۆ بزانە پێش ئەوەی پەیڕەوی بکەیت
2020-10-28 [10:02 AM]

ZNA ــ هەولێر



پێش ئەوەی بڕێکی زۆر لە خواردنی خێرا و ناتەندروست بخۆیت کە دەبنە هۆی زیادبونی کێشی جەستە، پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە چۆن ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە بەهۆی زیادبونی کێش روبەڕوت دەبێتەوە.

بەهەمان شێوە ئەمە بۆ دابەزینی کێش راستە، پێویستە پێش ئەوەی هەر بەرنامەیەکی دابەزاندنی کێش پەیرەوبکەیت، دەبێت بزانیت کاریگەرییە لاوەکیەکانی چییە بۆ تەندروستی.

ئەو کەسانەی کیتۆ پەیڕەو دەکەن، رێژەی کاربۆهیدرات و شەکر کەمدەکەنەوە و زیاتر بایەخ بە خواردنی چەوری تەندروست و پرۆتین دەدەن، مێتابۆلیزم لەبری کاربۆهیدرات چەوری بۆ وزە بەکاردەهێنێت، بەڵام ئەمە بێ زیان نییە، ماڵپەڕی  onlymyhealth مەترسییەکانی کیتۆی خستوەتەڕو.

یەکەم: دابەزینی پەستانی خوێن
کەمی کاربۆهیدرات دەبێتە هۆی کەمبونەوەی شەکری خوێن لەو کەسانەی توشبوی شەکرەن یان کەسانی ئاسایی، کەسەکە توشی لەرزین، ئارەقکردنەوە و بورانەوەی دەبێت.

دوەم: بەردی گورچیلە
زۆر خواردنی رێژەیەکی زۆر لە چەوری، وەکو هێلکە، گۆشت و پەنیر، مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات.

سێیەم: کەمی مادەی خۆراکی
لەو رجیمەدا بەهۆی ئەوەی جۆری خواردنەکانت سنوردارە، روبەڕوی گرفتی کەمی هەندێک لە ڤیتامین و کانزاکان دەبیتەوە، بەتایبەتی کالسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم و ڤیتامین D.

چوارەم: ئەنفلۆنزا
ئەنفلۆنزای کیتۆ وەکو ئەنفلۆنزای ئاسایی نییە، لەم نەخۆشییەدا توشی سەرگێژخواردن، دڵتێکەڵهاتن و قەبزی دەبیت.

پێنجەم: ئێسک لاواز دەبێت
لەم رجیمەدا ئەو خواردنانە بایەخی پێنادرێت کە پارێزگاری لە ئێسک دەکەن، هەربۆیە ئێسک لاواز دەبێت و روبەڕوی گرفتی گەورەتر دەبیتەوە لەگەڵ زیادبونی تەمەن.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad