English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سوريا، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٢١١ ملیۆن دۆلار دەکات
2020-10-28 [11:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی و بەرپرس لە هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، مارک لۆوکۆک لە لێدوانێکیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "٢١١ ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی سووریا، چاککردنی تۆڕی دابەشکردنی ئاو، خاوێنی کەمپەکانی پەنابەران و دابینکردنی ئاسایش بۆ گەڕانەوەی قوتابییان و مامۆستاکان بۆ قوتابخانەکان، پێویستە."

مارک لۆوکۆک ئەوەشی ئاشکرا کرد لەسەدا ٩٢ی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سووریا شوێنەوارەکانیان دیار نییە و هاوشێوەی زۆر وڵاتی دیکە، دەشێت ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەش زۆر لەوە گەورەتر بێت.

باسی لەوەش کرد ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی کۆرۆنا لە سووریا نزیکەی ١٣ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتە.





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad