English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمەتبارێک کە بەفێڵ پارەی لەھاوڵاتیان سەندبوو دەستگیرکرا
2020-10-28 [01:14 AM]

ZNA-هەولێر


مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی پۆلیسی دوکان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفێڵ پارەی لەھاوڵاتیان سەندبو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە بەفێڵ پارەی لەھاوڵاتییەک وەرگرتبو، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دوکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانیان تۆمەتبارەکە بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: دەستشگرا بەسەر بڕی چوار ملیۆن دیناردا کە تۆمەتبارەکە بەفێڵ لەو ھاوڵاتییەی سەندووە، دوای ڕێکارە یاساییەکان ئەو بڕە پارەیە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنڕێتەوە.

ھەروەھا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، ھەروەھا لەلایەن چەند ھاوڵاتییەکی دیکەوە چەند سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکراوە بەھۆی دەستبڕین‌و فێڵکردنەوە، ھەروەھا لەئێستادا تۆمەتبار (م) تەمەن ٥٢ ساڵ دانیشتوی شاری سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.


رێباز یونس

 

 

 





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad