English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی مەجلیسی ئێران تووشی کرۆنا بووە
محەمەد باقر قالیباف
2020-10-28 [03:21 AM]

​ZNA- هەولێر


محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاندووە، تووشی کۆرۆنا بووە و لە ئەندامێکی نووسینگەکەیەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، تووشی کۆرۆنا بووە.

قالیباف، هەفتەیەک لەمەوبەر لە نەخۆشخانەیەکی تاران سەردانی نەخۆشانی کۆرۆنای کردووە و سەردانەکە لەنێوە دەستەڵاتدارانی ئێران کێشەی لێکەوتەوە.

حەسەن رۆحانی کۆبوونەوەی خۆی و سەرۆکی دەستەڵاتی دادەوەریی لەگەڵ قالیباف بە هۆی ئەو سەردانەوە هەڵوەشاندبۆوە.

هەتا ئێستا ژمارەیەک لە بەرپرسانی پلەبەرزی ئێران و ئەندامانی مەجلیس ئەم وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوونە و دۆخی تەندروستی لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران لە سەرەوەی هێڵی سووری مەترسیدایە.

 





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad