English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە مانگیکدا زیاتر لە ٦٠ داعشیان دەستگیر کردووە
2020-10-28 [06:42 AM]

ZNA- هەولێر


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی عێراق، له‌ ماوەی مانگی تشرینی یەکەمدا له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌‌كاندا زیاتر له‌ ٦٠کەسی سەر بە داعشیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ پێنجیان ئه‌میری باڵای رێكخراوه‌كه‌ بوون.

بەشی زۆری‌ ئەم داعیشانە له‌ دوو پارێزگای كه‌ركووك و نه‌وینه‌وا دەستگیر کراون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كان، به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌وه‌ پێنج چه‌كداری داعش كوژراون.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ساڵیادی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی داعش رایگه‌یاندبوو، كوشتنی به‌غدادی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر رێكخراوه‌کە، به‌ڵام  هێشتا شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە.





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad