English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا، فه‌ره‌نسا و ئەڵمانیا رێوشوێنی نوێ رادەگەیەنن
2020-10-29 [08:38 AM]

ZNA - هه‌ولێۆ


 

هەریەک لە فه‌ره‌نسا و ئەڵمانیا لە هەوڵەکانیاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوشوێنی نوێیان ڕاگەیاند، له‌مباره‌یه‌وه‌، سەرۆکی فه‌ره‌نسا وتی،" ئەگەر لە ئێستادا نەجوڵێین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوا لە ماوەی مانگێکدا بەلایەنی کەمەوە 400 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی دیکە تۆماردەکرێت.

سەرۆکی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکدا ڕایگەیاند سەرانسەری وڵاتەکە كه‌ره‌نتین دەکرێت و پێدەچێت تاوەکو 1 ی مانگی دوانزە بەردەوام بێت، بەڵام جیا لە كه‌ره‌نتینەکەی پێشوو، خوێندنگاکان بە کراوەیی دەمێننەوە بەڵام چێشتخانە و باڕ و دوکانە ناپێویستەکان دادەخرێن.

سەرۆکی فه‌ره‌نسا ئاماژەشی بەوەدا " ئەگەر لە ئێستادا نەجوڵێین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوا لە ماوەی مانگێکدا بەلایەنی کەمەوە 400 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی دیکە تۆماردەکرێت."

رۆژی سێشەممە فه‌ره‌نسا لە ماوەی 24 کاتژمێردا 523 حاڵەتی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاند، پزیشکانی وڵاتەکەش هۆشیاریاندا لەسەر ئەوەی یەکەکانی چاودێری ورد خەریکە دەگەنە ئەوپەڕی توانایانەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەڵمانیا تاوتوێی گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێی توند دەکات بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەو ڕێوشوێنانەش داخستنی باڕ و چێشتخانە و هۆڵەکانی وەرزش و ڕۆشنبیری دەگرێتەوە.

بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و فەرمانڕەواکانی هەرێمەکان، لە هەوڵێکدا بۆ دانانی سنوورێک بۆ زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە، ڕێوشوێنە نوێیەکان لە 4 ی مانگی یانزەوە دەست پێدەکەن.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین وتی یەکێتیەکە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی پشکنینی خێرا و دابەشکردنیان دابین دەکات.

ئەمە لەکاتێکدا لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا لە شوێنەکانی دیکەی جیهان خێراتر بڵاودەبێتەوە، ڕۆژانە لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ئەوروپا 220 هەزار توشبووی نوێ تۆمار دەکات، ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی لە سەدا 44 زیادیکردووە.





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad