English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌ قه‌ره‌باغ كه‌وته‌ خواره‌وه‌
2020-10-29 [09:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هێزی به‌رگری هه‌رێمی قه‌ره‌باغ رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌ جۆری "به‌یره‌قدار" كه‌وته‌ خواره‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌و جه‌نگه‌ی كۆتایی مانگی رابردوو سه‌ری هه‌ڵدا، به‌كاری ده‌هێنن.

سوپای به‌رگری قه‌ره‌باغ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سه‌ر به‌ سوپای به‌رگری، فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌جۆری "به‌یره‌قدار" له‌ناو برد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تاكو ئێستا بارودۆخ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ ئاڵۆزه‌، وتیشی، یه‌كه‌كانی به‌رگری ئه‌رمه‌نی به‌ متمانه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كۆنترۆلی بارودۆخی پرۆسه‌كه‌ و ته‌كتیكی جه‌نگه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌رێمی قه‌ره‌باغ له‌ نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان كێشه‌ی له‌سه‌ره‌، له‌ 27 ئه‌یلول شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ ده‌ستی پێكرد، به‌ هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه‌، له‌ هه‌ردوولا سه‌دان كه‌س كوژران و هه‌زاران كه‌س بریندار بوون.

 





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad