|
ZNA ــ هەولێر گۆڤاری "براکیس ڤیتا"ی ئەڵمانی بڵاویكردۆتهوه، ستایلی تەندروستیی ژیانو زۆر جوڵەکردنو ڕاهێنانە وەرزشییەکان، یارمەتیی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ دەدەنو ڕێگری لەتوشبون بەسەرماو بەتایبەتی ئاو لەلوت هاتن دەکەن.
گۆڤارە ئەڵمانییەکە ئاماژهى بهوهداوه، بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە دژ بەسەرمابردنەکان دەکرێت پشت بەچەند گۆڕانکارییەکی بچوک ببەسترێت کە کاریگەرییان لەسەر بەهێزکردنی تەندروستیو چارەسەرکردنی ئاو لەلوت هاتن دەکەن، یەکێک لەوانەش بریتییە لەجوینی بنێشت، لەبەرئەوەی لینجە پەردەی ناو لوت شێداردەکات.
هەروەک خواردنەوەی گەرمو گیاکان لەباشترین ڕێگای چارەسەرکردنی ئاو لەلوتهاتنن، وەک زەنجەبیل لەگەڵ هەنگوین، نەعنا لەگەڵ یەنسون، ئەو خواردنەوانەش یارمەتیی چارەسەرکردنی پەردە توشبوەکەی ناو لوت دەدات.
گەرماوی هەڵم لەباشترینو ئاسانترین ڕێگاکانی نەهێشتنی هەڵامەتە، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی شێدارکردنەوەی لوت، دەشکرێت لەماڵەوە مەنجەڵێک ئاو بوکڵێنرێتو بۆماوەی چەند خولەکێک لوتی لێنزیک بکرێتەوە تا هەست بەباشبون دەکرێت.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |