English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لە وڵاتانی کەنداو ئاگایان لە خۆیان بێت
2020-10-29 [07:54 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمریکا هاووڵاتیانی لە وڵاتانی کەنداو لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی ئاگادار دەکاتەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات، راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی دژی هاووڵاتیانی لە وڵاتانی کەنداو بڵاوکردەوە و گوتوویەتی:  وەزارەتی دەرەوە لە ئاست هەڕەشە تیرۆرستییەکان و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی و بەرژەوەندییەکانی، لە وڵاتانی کەنداو و نیمچە دوورگەی عەرەبی هەست بە نیگەرانی دەکات.

لە راگەیەنراوەکەدا، هەروەها گوتراوە چاوەڕوان دەکرێت کاری خۆکوژی، رفاندن، تیرۆرکردن و تەقاندنەوە لە دژی هاووڵاتیانی ئەمریکایی ئەنجام بدرێت، بۆیە داوا لە ئەمریکاییەکانی دانیشتووی وڵاتانی کەنداو کراوە، ئاگاداری خۆیان بن.





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad