English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی ئەدیب و شاعیری ناسراو (سەعدوڵڵا پەرۆش)
2020-10-30 [06:25 AM]

ZNA_ هەولێر


 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری ناسراوی گەلەكەمان(سەعدوڵڵا پەرۆش)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و  دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم رۆشنبیرانی کوردستان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەیانین.

خوالێخۆشبوو(سەعدوڵڵا پەرۆش)كەسایەتیەكی رۆشنبیریی دیار و شاعیرێكی ناسراو بوو و، لەبواری رۆژنامەگەریی و ئەدەب و نووسیندا رۆڵێكی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو و، لە تەمەنی پڕ بەخششیدا خاوەنی چەندین دیوان و بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیرییە.
 خوالێخۆشبوو چەندین بەرپرسیاریەتی پێ سپێردراوە و بەوپەڕی دڵسۆزیەوە بەئەنجامی گەیاندوون، لەوانە: بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی كوردستان و، سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كورد/لقی هەولێر، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی نووسەران  و رۆشنبیران ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەموو لایەك.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
  انا للە وانا الیە راجعون 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٩ـی١٠ـی٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad