English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی هاوسۆز و هاوخه‌می بۆ فه‌ره‌نسا راگه‌یاند
2020-10-30 [10:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، "هاوسۆزی و هاوخه‌می" بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌ تویتێكدا، كه‌ به‌ زمانی كوردیی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "سه‌ركۆنه‌"ی ئه‌و كاره‌ "تیرۆریستییه‌"ی كرد، كه‌ له‌ شاری "نیس" له‌ فه‌ره‌نسا روویدا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌دا، وێڕای ناردنی سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: "له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم".

ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

"سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره‌ تیرۆرستییه‌ ده‌که‌م، که‌ له‌ شاری نیس له‌ فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی کرده‌ ئامانج و بوونه‌ قوربانی. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به‌ خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و‌حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم".





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad