English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا.. بوومەلەرزەیه‌كی به‌هێز روویدا، تاكو ئێستا 210 کەس بوونه‌ته‌ قوربانی
2020-10-30 [04:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی باری بەپەلە و کارەسات (ئافاد) رایگەیاند کە ژمارەی ئەوانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش کەس و ژمارەی ئەوانەی برینداربوون گەیشتە ٢٠٢ کەس.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ئافاد بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٥١ خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلەی رێختەر لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە روویداوە، لە دوای ئەمەش ٦٧ پاشلەرزە کە ١٣یان بە گوڕی چوار پلەی رێختەر بوون، روویداوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، ژمارەی ئەوانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش کەس و ژمارەی ئەوانەی برینداربوون گەیشتە ٢٠٢ کەس.

راشگەیەندرا کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ١٢ بینای رووخا و زیانبەرکەوتوو بەردەوامە.

ھاوکات لە راگەیەندراوەکەی ئافاد ئاماژە بەوەشکراوە کە بۆ حەواندنەوەی زیانلەکەوتووان، ھاوکاری و کەلوپەلی پێویستی وەک بەتانییە، پێخەف و سەرین رەوانەی ناوچەکە کراون.

راشگەیەندرا کە ٥٤ کارمەند، ٢٢ خۆبەخش، ١٧ ئۆتۆمبێل، ١٠ ھەزار و ٢٨٢ کەلوپەلی پێویست و چێشتخانەی گەڕۆک کە پێویستی بۆ ٢٥ ھەزار و ٥٠٠ کەس دابین دەکات، لەلایەن مانگی سووری تورکییەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.

 

aa





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad