English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئێمە ئامادەیمان هەیە پرۆژەی نوێ و جۆراوجۆر لەعێراق ئەنجام بدەین
2020-10-31 [07:27 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی باڵای پیشەسازی ئێرانی ئاشكرای دەكات، ھەموو ئامادەكارییەكانیان تێدایە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە پڕۆژەی نوێ و جۆراوجۆر لە عێراق بكەن.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاوی كردەوە، عەباس عەلی ئابادی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمەڵەی مەبنای تایبەت بە پیشەسازی و ئەندازیاری ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەكەی ھەموو ئامادەكارییەكی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە پڕۆژەی نوێ و جیاجیا لە عێراقدا ئەنجامبدەن.

ئەو گوتیشی: یەكەم پڕۆژە لە عێراق ئەنجامیانداوە، وێستگەی سەدر بووە بۆ دابینكردنی كارەبا، دووەم وێستگەش حەیدەرییەیە و سێیەمیان وێستگەی رومێلەیە كە یەكێكە لە گەورەترین پڕۆژەكانی وێستگەی دابینكردنی كارەبا لە ناوچەكە و زیاتر لە 3 ھەزار مێگاوات كارەبا بۆ باشووری عێراق دابین دەكات.

جەختیشیكردەوە، كۆمەڵە پیشەسازییەكە ئامادەیە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بواری رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بكات، بۆ بەرھەمھێنانی كەرەستەی خۆپاراستن تایبەت بەو ڤایرۆسە.

 





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad