English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەنەدا: پلانمان هەیە لەساڵانی داهاتوو زیاتر لەملیۆنێك كۆچبەر وەربگرین
2020-10-31 [07:39 AM]

ZNA – هەولێر


حکومەتی کەنەدا ئاشكرایدەكات، ئەمساڵ لەبەر دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچبەرێكی كەم وەردەگرێت بەڵام ، پلانیان هەیە لە نێوان ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣دا و بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەران بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە، زیاتر لە ملیۆنێك و ٢٠٠ هەزار پەنابەر وەربگرێت.

حکومەتی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر کەم کۆچبەر وەردەگرێت بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە کە سنورەکان و فڕۆکەخانەکان داخراون، بەڵام پلانی فراوانی بۆ ساڵانی داهاتوو هەیە.

حکومەتی کەنەدا دەشڵێت، پێشبینی دەکات دۆخەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا ئاسایی ببێتەوە و بۆ ئەوەش، پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بە مەبەستی گەشەپێدانی ئابووری وڵاتەکەیا.

ساڵانە، بە مەبەستی زیادکردنی هەلیکار و گەشەپێدانی ئابوری وڵاتەکەی، حکومەتی کەنەدا بەگوێرەی پلانێک کۆچبەران وەردەگرێت. بەڵام ئەمساڵ بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، ژمارەیەکی کەم لە کۆچبەران توانیویانە بەپێی پلانەکە بۆ ئەو وڵاتە کۆچ بکەن بەتایبەت لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٠دا.

 





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad