English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرەخۆشی فراکسیۆنی پارتی بە بۆنەی کۆچی دوایی د.نەجمەدین کەریم
2020-10-31 [10:06 AM]

ZNA_ هەولێر


 

هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریم، سیاسەتڤانی ناسراوی گەلی کوردستان، هەموومانی غەمبار کرد. فراکسیۆنی پارتی بەم بۆنە غەمناکەوە، سەرەخۆشی لەکەسوکاری کۆچکردوو، خەڵکی  کەرکووک و هەموو کوردستانییان دەکات.

نەجمەدین کەریم، سیاسەتمەدار و پێشمەرگەیەکی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول بوو،مرۆڤێکی نیشتیمانی و کورد پەروەر بوو کە لە پرسە نەتەوەییەکان لەبەرەی گەلدا بووەو ڕۆڵی دیارە، لەو سەردەمەی کە وەک پارێزگاری کەرکووک کاریکردووە خزمەتێکی بەرچاوی بە هەموو پێکهاتەکانی شارەکە کردووەو ڕەنگڕێژی پێکەوە ژیان لەسەردامیدا بەڕوونی دیاربووە..

کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم خەسارەتێکی گەورەیە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.

خوای گەورە گیانی نەجمەدین کەریم بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات
انا للە و انا الیه راجعون

فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
31/10/2020





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad