English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانانی بەرشەلۆنە نەرمی دەنوێنن 
2020-10-31 [01:36 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەشێک لەو یاریزانانەی ئامادە نەبوون مووچەکانیان کەم بکەنەوە یا دوای بخەن بۆ ساڵانی داھاتوو ، لە ئێستادا نەرمی دەنوێنن و ئامادەن ئەو کارە بکەن . 

پێشتر حەفت لە یاریزانانی بەرشەلۆنە و لەسەرووی ھەمووشیانەوە لیونێل میسی ئامادە نەبوون مووچەکەیان کەم بکرێتەوە یا دوابخرێت بۆ ساڵانی داھاتوو ، بەڵام لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی بارتۆمیۆ ھەڵویستیان گۆڕا. 

رۆژنامە مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆی بڵاویکردووتەوە ، یاریزانەکان لەنێوان خۆیان رێککەوتوون لەگەڵ کارگێڕی نوێی یانەی بەرشەلۆنە دابنیشن و ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە دانیشتنی یەکەمی نوێنەرانی یاریزانەکان و بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە حاڵەتێکی ئەرێنی ھەبووە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ئەم ھەفتەیە بگەنە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوە یا دواخستنی مووچەی یاریزانەکان بۆ ساڵانی داھاتوو . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad