ZNA ــ هەولێر
بەشێکی زۆر خەڵکی لە جیهاندا دەرمانی ئازارشکێن بەکاردەهێنن، ئازاری جەستە کەمدەکاتەوە و وەکو چارەسەرێکی سیحراوی لێیدەڕوانن، بەبێ ئەوەی ئاگاداری کاریگەرییە لاوەکیەکانی بن بۆ جەستە. بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی کە پشتی بەستوە بە توێژینەوەیەکی سویسری و لە ماڵپەڕی sciencealertی زانستی بڵاوبوەتەوە، خواست لەسەر بەکارهێنانی ئازارشکێن زۆربوە لەم ساڵانەی کۆتاییدا، بەڵام ئەمە بێ مەترسی نییە. بەپێی ئەو توێژینەوەیە، زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن دەبێتە هۆی ژەهراویبونی جەستە، ئەمەش زیان بە جگەر دەگەیەنێت، لە هەندێک کاتدا دەبێتە هۆی مردن. بەپێی ئەو توێژینەوەیە ئەو جۆرە دەرمانە زیانەکانی زۆرترە لە سودەکانی، پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشییان هەیە لە ژێر رێنمایی پزیشکدا بەکاریبهێنن، بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad