|
ZNA ــ هەولێر گلاندە كوێرەكان سیستمێك پێكدەهێنن كە پێكهاتوە لە ئەندام و شانەكان كە هۆرمۆن بەرهەم دەهێنن، هۆرمۆنەكان ماددەی كیمیایی سروشتیین كە لەم گلاندانەوە دەڕژێنە ناو خوێن و كاریگەری گەورەیان لەسەر هەمو بەشەكانی جەستە هەیە.
ناهاوسەنگی ئەم هۆڕمۆنانە هۆکارن بۆ تێکچونی باری تەندروستی جەستە و دەرون، ماڵپەڕی healthline چەند رێگەیەکی سروشتی بڵاوکردوەتەوە بۆ هاوسەنگڕاگرتنی هۆڕمۆنەکان.
یەکەم: لە ژەمەکاندا پرۆتین بە رێژەی پێویست بخۆ، کاریگەرییان لەسەر ماسولکە، ئێسک و پێست هەیە، هۆڕمۆنەکان هاوسەنگ دەکەنەوە.
دوەم: رۆژانە راهێنان ئەنجامبدە، هۆڕمۆنی ئینسۆلین هاوسەنگ دەبێتەوە، کە ئەو هۆڕمۆنە پەیوەندی هەیە بە هەوکردن، نەخۆشی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە.
سێیەم: دوربکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی و کاربۆهیدرات، چەندین گرفتی تەندروستی دروستدەکەن لە جەستەدا.
چوارەم: فێرببە چۆن سترێس کەمبکەیتەوە.
پێنجەم: بایەخ بە خواردنی چەوری تەندروستبدە، کە لە زەیتی زەیتون و چەرەسات هەیە.
شەشەم: دوربکەوەرەوە لە زۆرخۆری بە هەمانشێوە کەمخۆریش زیانی هەیە.
حەوتەم: چای سەوز بخۆرەوە، دژە ئۆکسانە و چەندین سودی هەیە، هۆڕمۆنی ئینسۆلین هاوسەنگ دەکاتەوە.
هەشتەم: زو زو چەوری ماسی بخۆ، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-3 و ترشە چەوری.
نۆیەم: هەشت کاتژمێر بخەوە، تەنانەت ئەگەر سیستمی خۆراکیت رێکبێت و وەرزشیش بکەیت، کەمخەوی هۆڕمۆنەکان ناهاوسەنگ دەکات.
دەیەم: گرنگی بدە بەو خواردنانەی ریشاڵی تێدایە.
یانزەیەم: هێلکە بخۆ، چونکە تەواوی ئەو ماددە خۆراکیانە دابیندەکات کە بۆ جەستەت پێویستە.
دوانزەیەم: دوربکەوەرەوە لە خواردن و خواردنەوە شیرینیەکان.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |