English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارزان هه‌ناره‌یی: زۆر گرنگە سەرکردایەتی کورد تەواو ئامادەبێت بۆ هەموو ئەگەر و ڕوداوە چاوەڕواننەکراوەکان تاوەکو بارودۆخی ناوچەکە لەبەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت
2020-10-31 [03:41 AM]

ZNA - ھەولێر


پارێزه‌رێك رایگه‌یاند:  جموجۆلە سەربازی و سیاسی و ئابوریەکان لە تەواوی جیهان بە بەراورد بە چەندین ساڵ پێش ئێستا تەواو جیاوازن ئەگەری گۆڕانکاری گەورە بەدی دەکرێت بە تایبەتی لە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانەتیەکان و دروست بونی بەری جیاواز لە تەواوی جیهان.

پارێزه‌ر كارزان هه‌ناره‌یی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: جموجۆلە سەربازی و سیاسی و ئابوریەکان لە تەواوی جیهان بە بەراورد بە چەندین ساڵ پێش ئێستا تەواو جیاوازن ئەگەری گۆڕانکاری گەورە بەدی دەکرێت بە تایبەتی لە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانەتیەکان و دروست بونی بەری جیاواز لە تەواوی جیهان بە نمونە ئیسرائیل وا خەریکە لەگەل تەواوی دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان ڕێکەوتن ئەنجام دەدات، بەرەی شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستان و تەداخولاتی تورکیا و روسیا و چەندین وولاتی تر کاردانەوەی بەسەر رەوشی هاوپەیمانەتیەکاندا لێ دەکەوێتەوە بە تایبەتی کە لە ئێستادا ناتۆ لە ئاست پێشێلکاریەکانی تورکیا تەواو بێ دەنگە و ئەگەری دور خستنەوەی تورکیا لەو هاوپەیمانەتیە ئەگەرێکی کراوەیە.

كارزان گوتی: بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە نرخی نەوت دابەزی و دواتر تەنگژەی ئابوری ڕوی لە تەواوی جیهان کرد ئەوەش وادەکات وولاتانی بە پێی بەرژەوەندیەکانیان بەرە و هاوپەیمانە تیمەکانیان بگوازنەوە.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ دیاریشیكرد: لە تەواوی ئەو رووداوانەی کە لە جیهاندا ڕوودەدەن ئەگەری روداوی چاوەڕواننەکراو بەدی دەکرێت وەک بۆمبێکی تەوقیتکراو لە هەر چرکەیەک ئەگەر هەیە هەموو ئەو کێشمەکێشمی سەربازی و ئابوری و سیاسی بتەقێتەوە و شەڕی بەوەکالەت کۆتای بێت و زلهێزەکان بکەونە ناو شەڕێکی چاوەڕواننەکراوەوە لێرەدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بەدور نابێ لە پروشکی ئاگری ناوچەکە کە لەگەل ئەوەش دا ئەو ململانێ و دژبەیەک وەستانەوەی وولاتانی زل هێز و تورکیا و ئێران و چەندین وولاتی تری ناوچەکە دەکرێت لە بەرژەوەندی دۆزی رەوای گەلی کورد بێت و کورد وەکو یاریکەرێکی زیرەک چاوەرێی هەل و دەرفەتی زێڕین بکات و ئامادەبێت بۆ هەر روداوێکی چاوەڕواننەکراو.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لەهەمان کاتیشدا بەو پیەی مێژووی کورد پرت لە نەهامەتی و خیانەت بووە پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر چاوەرێی ئەوە بکەین کە وولاتانی دوژمن لە رێگای تاقم و دەستەی خیانەتکارەوە خەونەکانی کورد لەبار ببەن، بەڵام لەو کاتەدا زۆر گرنگە ئیتر سەرکردایەتی کورد تەواو ئامادەبێت بۆ هەموو ئەگەرەکان و ڕوداوە چاوەڕواننەکراوەکان تاوەکو بارودۆخی ناوچەکە لەبەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت.





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad