ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شەممە دایکێک و سێ منداڵ پاش 18 کاتژمێر لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکی ڕۆژئاوای شاری ئزمیری تورکیا بە زیندوویی دەرهێنران کە بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەوە ڕووخابوو.
تیمەکانی بەهاناچوون بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی منداڵی چوارەمی ئەو ژنە، لە کاتێکدا کاربەدەستانی ئەو شارە بەندەرییە دەڵێن نزیکەی 180 کەس هێشتا لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە.
شارەوانی ئزمیر نونج سۆیەر بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی Fox ی گوتووە " لە هەمانکاتدا ئێمە خۆشحاڵین بە بیستنی ئەو موعجیزانەی لە ئەنجامی کارەکانی تیمەکانی بەهاناچوون ڕوویانداوە".
کاربەدەستان دەڵێن بومەلەرزەکەی هەینی 26 کەسی لە تورکیا کوشتووە و دوو کەسیشی لە دورگەی سامۆسی یۆنان کوشتووە.
بەلایەنی کەم 20 باڵەخانە لە شاری ئزمیری تورکیا ڕوخاون و بۆتە هۆی پشێوی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا رایگه‌یاند، "ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر ٢٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه ٢٤٣ برینداربووش هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن كه حه‌وتیان له ژێر چادێری چڕی پزیشكدان و ره‌وشی ته‌ندروستیی سێیانیان باش نییه. چوار نه‌شته‌رگه‌ری دیكه‌یش به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام دراون. هه‌روه‌ها ٦٤٢ كه‌سیش چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان وه‌رگرتووه. ته‌واوی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌خۆبردووانه به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان".
voa
ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە |