ZNA – هەولێر
تۆڕی نێتفلێکس رایگەیاند، وەرزی سێیەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "Narcos:
Mexico" بەرهەمدێنێت و لە 2021 بڵاودەکرێتەوە.
بەرهەمهێنانی وەرزی نوێی ئەو زنجیرەیە، لە دوای سەرکەوتنی دوو وەرزی رابردووی دێت کە بینەرێکی زۆریان هەبووە.
ئەم بەرهەمە دراما و تاوانەی نێتفلێکس دەبوو زووتر کاری وێنەگرتنی دەستپێبکات، بەلام بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، راگەیاندنی بەرهەمهێنانی وەرزی نوێی دواخرا.
لەم بەرهەمەدا هەریەک لە دیێگۆ لۆنا، مایکل بینا و تیریزا رۆیز رۆڵی سەرەکی
تێدا دەگێڕێن و تاوەکو ئێستا دیار نییە لۆنا لە وەرزی سێیەمدا رۆڵدەگێڕێتەوە یاخود نا.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |