ZNA – هەولێر
پێگەی سۆنی تایبەت بە بەرهەمە سینەمایی و دراماییەکان، داهاتی لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
داهاتی ئەو پێگەیە لە مانگی تەممووز تاوەکو ئەیلوولی ئەمساڵ 299 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، لە کاتێکدا داهاتی لە هەمان ماوەدا لە 2019ـدا 366 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمپانیا سۆنی تەواوی داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کردووە و کۆی داهاتی 20 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و قازانجی لەو بڕە پارەیە چوار ملیار و410 ملیۆن دۆلارە.
لەلایەکەی دیکەوە کۆمپانیای سۆنی بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی لەگەڵ ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ رێکەتووە بۆ بەشداریکردن لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |