English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپیك: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوت لەمانگی 10 زیادی كردووە
2020-11-01 [07:00 AM]

​ZNA- هەولێر


ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک لە مانگی 10 ی ئەمساڵ بەراورد بە مانگی ئەیلول رۆژانە 210 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

رێکخراوی ئۆپێک لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا رۆژانە 24 ملیۆن و 590 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە کە بەبڕی 210 هەزار بەرمیل زیاترە لە مانگی 9.

هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک لە مانگی رابردوودا دەگەرێتەوە بۆ زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا و عێراق.

لبیا لە مانگی 10 قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل زیادکردووەو بەرزیکردووەتەوە بۆ رۆژانە 800 هەزار بەرمیل.

عێراقیش بەرهەمهێنانی نەوتی لە باشووری ئەو وڵاتە بەرزکردووەتەوە. بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی هەفتەیەکە بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کردەوەیەکی "تیرۆریستییەوە" لە کارکەوتووەو و بەوپێیەش هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە.

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad