English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان رادەگەیەنرێت
2020-11-01 [09:27 AM]

ZNA-هەولێر


كاتژمێر ۱۲ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی زانكۆلاین راده‌گه‌یه‌نرێت.

عه‌باس ئه‌كره‌م ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرێت و ناوی ئه‌و خوێندكارانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌شه‌كانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراون.

عه‌باس ئه‌كره‌م له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "كاتژمێر ۱۲ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئه‌نجامی زانكۆلاین و وه‌رگرتنی ده‌رچوانی ١٢ ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت".

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای راگه‌یه‌ندنی ئه‌نجامه‌كان، سیستمی ئه‌لیكترۆنی زانكۆلاین به‌رده‌ست ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوی خوێندكاران له‌و به‌ش و كۆلێژانه‌ی تیایدا وه‌رگیراون و ده‌رچووانی ١٢ی ئاماده‌یی ده‌توانن له‌و رێگایه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad